Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 10:02

پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك له‌سه‌ر ده‌نگۆی زیادكردنی نرخی خزمه‌تگوزاری و كاره‌با بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاگادارییه‌كی له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌نگۆی زیادبوونی نرخی خزمه‌تگوزاری و كاره‌با له‌ شاره‌ نیشته‌جێكانی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی ئێستادا بیرۆكه‌ی له‌و شێوه‌یه‌یان‌ له‌ ئه‌جیندادا نییه‌.

پارێزگا له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: بە مەبەستی ڕەواندنەوەی ئەو دەنگۆیانەی پروپاگەندە بۆ زیادبوونی نرخی خزمەتگوزارییەکان و کارەبا لە شارە نیشتەجێبووەکان دەکەن، وەک پارێزگای هەولێر ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ بەردەوام جەخت لەسەر بەرژەوەندی گشتی چین و توێژەکانی هاوشاریان دەکه‌ینه‌وه‌ و ئەوەش دووپات دەکەینەوە کە لە کاتی ئێستادا بیرۆکەی زیادبوونی نرخی خزمەتگوزارییەکان و کارەبا لە شارە نیشتەجێبووەکان لە ئەجیندامان نییە .

پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هەر کۆمپانیایەک پێچەوانەی ڕێنماییەکانی پارێزگا بێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەل دەکرێ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.