Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 09:54

سەرۆکی ئەرکان: هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕێگەی ڕاهێنانی بەردەوامەوە توانا سەربازییەکانیان بەرز دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 06ـی 07ـی 2022 پێشوازی لە بەرپرسی تیمی ئاسایشی سوپای ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕێگەی ڕاهێنانی بەردەوامەوە ئاست و توانا سەربازییەکانیان بەرز دەکرێتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سان بۆرن بەرپرسی تیمی ئاسایشی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکە کۆڵۆنێڵ سان بۆرن پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەرۆکی ئەرکان کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ئامادەیی خۆشی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست دەربڕی.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەر لە کۆبوونەوەکە کۆڵۆنێڵ سان بۆڕن کورتەیەکی لەبارەی سەنتەری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و چۆنییەتی کاروبار و ئەرکەکانی ئەو سەنتەرە پێشکەش کرد.

هەروەها ڕایگەیاند: بەرپرسی تیمی ئاسایشی ئەمریکا بە بایەخەوە باسی لە پڕۆژەکانی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و گوتی کە ئەوان بەردەوام هاوکاری ئەو پڕۆژانە دەکەن و لە بواری راوێژکاریشدا ئەزموونی پیشەییانەی خۆیان لەم بوارەدا دەگەیەنن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە باسیان لە چۆنیەتی گەیاندن و دابەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکان کرد، لە بوارەکانی مەشق و لۆجستییەوە، سەرۆکی ئەرکان دووپاتی کردەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە، لە ڕێگەی مەشق و ڕاهێنانە بەردەوامەکانەوە، ئاست و توانا سەربازییەکانیان بەرز دەکرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکایەتی ئەرکان لەسەر بنەمای تیۆرە سەربازییە مەشقییە نوێیەکان، نەخشەڕێگەی نوێ دادەڕێژێت بە هاوکاری شارەزایانی بواری مەشقیی هێزەکانی هاوپەیمانان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.