Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 07:10

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 06ـی 07ـی 2022 پێشوازی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان کرد کە هەفتەی ڕابردوو لە کردەوەیەکی تاوانکاری گیانیان لەدەست دا.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە میانی پێشوازییەکەی دووبارە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم بە بنەماڵەی هەردوو خوالێخۆشبوو گەیاند.

ڕاشیگەیاند: دووپاتم کردەوە کە شەهیدکردنی ئەم دوو مامۆستا بەڕێزە، تاوانێکی گەورە و زیانێکی گەورەش بوو لە خەڵکی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەوت و هەردووکیان خزمەتێکی زۆریان بە خەڵک و وڵاتی خۆیان کردووە.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە کە "دڵنیاشم کردنەوە کە ئەنجامدەری تاوانەکە، بە سزای یاسایی خۆی دەگات."

سەرۆکی حکوومەت هەر لە میانی پێشوازییەکەی جەختیشی کردەوە کە پاڵپشت و هاوکاری دادگەکان دەبین بۆ ئەوەی هیچ سستی و کەمتەرخەمییەک لە سزادانی تاوانباران ڕوونەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.