Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 03:24

تابلۆیەکی دەگمەنی "فرانسیس به‌یکۆن " به‌ 52.8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

کوردستان TV
100%


ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٩ لە سۆزیبی لە لەندەن تابلۆیەکی دەگمەنی نیگارکێشی بەریتانی "فرانسیس بەیکۆن" بە بڕی ٥٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار فرۆشرا، ئەمەش یەکەمجارە ئەو کارە هونەرییە بخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە .
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، ئەو کارە هونەرییەی ساڵی ١٩٦٤ بە ناونیشانی "توێژینەوەیەک لە وێنەیەکی لوسیان فرۆید" درووستکردووە،
سۆزیبی دەڵێت، پسپۆڕان پێشبینی ئەوەیان کردبوو کە تابلۆکە تا ٤٢ ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت، بەڵام ڕۆژی چوارشەممە خەمڵاندنەکانی شکاند و بووە بەنرخترین تاکە شاکاری بیکۆن کە لە زیادکردندا فرۆشرابێت، .
زۆرجاران کارەکانی بیکۆن پێشبینییەکانی پێش فرۆشتنی تێکدەشکێنێت. شاکارێکی دیکەی لە ساڵی 2020 بە 84 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، ئەمەش کە لە خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی 60 بۆ 80 ملیۆن دۆلار تێپەڕ نەدەبوو.
شایانی باسە بەشەکانی دیکەی ئەم تابلۆیە کە لە بنەرەتدا سێ بەشە، لوسیانی فرۆید لە ساڵی ١٩٦٩ لە ساڵی ٢٠١٣ بە ١٤٢ ملیۆن دۆلار لە ماوەی شەش خولەکدا فرۆشرا و بووە گرانترین بەرهەمی هونەری کە لە زیادکردندا فرۆشرابێت ، بەڵام ئێستا ئەم نازناوە لەلایەن لیۆناردۆ داڤینچیەوە بەدەستەوەیە دوای ئەوەی تابلۆی "Salvator Mundi" بە بڕی 450 ملیۆن دۆلار فرۆشرا لە ساڵی 2017 .
ئا- حەمە ھاشم

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.