Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 08:35

فیلمی سینەمایی "بێ نیشتیمان" نمایشکرا

کوردستان TV
100%


بەئامادەبوونی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئومێد خۆشناو،پارێزگاری هەولێر و ڕێباز حەملان، یاریدەدەرێكی سەرۆك وەزیران هەرێم بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و ژمارەیەک لەهونەرمەند و هونەر دۆستان، لەهۆڵی سینەمای ئیمپایەر فیلمی سینەمایی "بێ نیشتیمان" لەنووسین و دەرهێنانی هونەرمەندی سینەماکار " توورەج ئەسڵانی" نمایشکرا.
بێ نیشتیمان" Landless " فیلمێکی سینەمایی کوردییە کە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن توورەج ئەسڵانییەوە نووسراوە و دەرھێندراوە، ھانی موجتەھیدی، شوان عەتووف، توورەج ئەسڵانی، جاھیت ساھین یاڵچین، بولەنت کاسێر، ڕێکێش شەھباز، بەنگین عەلی، فرمێسک ڕەحیمزادە، و نارین محەممەدی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، فیلمەکە ساڵی ٢٠٢١ لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردیدا لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بەشدار بوو.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.