Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 11:28

كەشناسی عێراق: لە رۆژی هەینی جارێكی دیكە خۆڵبارین دەست پێدەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات زریانی خۆڵبارین لەگەڵ كەمبوونەوەی پلەكانی گەرما هەینی داهاتوو ڕووبدات.
لە راگەیەندراوێكدا دەسەڵاتەكە رایگەیاندووە، "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ كە دەكاتە چوارشەممە، روون دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی كوردستان روون دەبێت، پلەكانی گەرماش روون دەبن". هاوشێوەی ئەوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا تۆماركرابوو”.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای سبەی پێنجشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور تۆزاوی دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور تۆزاوی دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ئەوانەن كە رۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات تۆماركرابوو".
ڕوونیشی كردەوە، "كەش و هەوای ڕۆژی هەینی تۆزاوی دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی زریانی خۆڵبارین لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك دادەبەزێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور و باشووریش تۆزاوی دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست نزیك دەبێتەوە."
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.