Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 02:31

"نۆبەر " نوێترین فیلمی دیكۆمێنتاریی زانیار عەدنانە

کوردستان TV
100%

زانیار عەدنان دوای ئەزموونێكی جوان لە فیلمی كورت و دیكۆمێنتاریی، ئێستا كۆتایی بە فیلمێكی نوێی دیكۆمێنتاریی هێناوە و ناوی ناوە (نۆبەرە).
ئەم فیلمە لە وێنەگرتن و دەرهێنەر زانیار عەدنان و دەنگ هەڵگر شڤان ڕەشیدە.
لەچوار چێوەی پڕۆژەكانی ڕێكخراوی پاو و سەنتەری نینا لە سوید هەر ئەوانیش پاڵپشتیان كردووە ئێستایش وێنەگرتن لەقۆناغی یەكەمە بڕیاڕ وایە سەرجەم لۆكەیشنەكانی لە شاری هەولێر بێت.
دەرهێنەری ناوبراو لە بارەی فیلمەكەیەوە بە ماڵپەری كوردستان تیڤی راگەیاند:"بەشێوازی دیكۆمێنتاری باسی جیاوازی ڕەگەزی منداڵ دەكەین لەكۆمەڵگای كوردی بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،كە بۆچی باوكەكان هەندێك كات ڕقیان لە منداڵی كچە و ژنەكان ڕووبەڕووی توندو تیژی دەبنەوە لەسەر ئەوەی بۆ هەر كچی دەبێت ئایە لەتوانای ژنەكانە، هاوكات باسی ڕووداوی زۆر دڵتەزێن دەكەین لە زاری چەند شایەتحاڵێك، كە چۆن ژنەكان ئازار دراون، یان كچەكانیان لەلایەن باوكیانەوە فڕێ دراون و كوڕەكانیش بەڕێزەوە ڕاگیراون، وەك دەرهێنەرێك نامەوێت هێرش بكەمە سەر هیچ لایەنێك بەڵام ڕاست و دروستی بابەتەكە دەگوازمەوە سەر شاشە".
هەروەها ووتی"هیوادارم هەلی زیاتر بۆ گەنجانی كوردستان و هەولێر بڕەخسێنن كە بتوانین لە ڕووی هونەریەوە باسی كێشەی كۆمەڵگاو كارەساتەكانی كوردستان بكەین بەهونەری فیلم، سوپاس بۆ ڕێكخراوی پاو و سەنتەری نینا و وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوبەرایەتی سینەمای هەولێر".
لە كۆتاییدا وتی "من وەك زانیار چوارەم جارە كاری دەرهێنان بۆ فیلم دەكەم و جگە لە كاركردنم لە سەر سێتی چەندین فیلمی درێژ و هەڵگری خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی كوردیم بۆ ساڵی 2018 لە فیستیڤاڵی دژەتیرۆر، ئەو بەرهەمەش دەبێتە نوێترین كاری من لە بواری فیلمسازیی دا".
ئا- كامران
 

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.