Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 07:39

ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە

کوردستان TV
100%

باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی ویلایەتەکەیانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
 
لە تویتێکدا، بەشی کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە نووسیویەتی، باربارا لیف "جەختی لە پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستانێکی بەهێز وەکو بەشێک لە عێراقێکی یەکگرتوو، خۆشگوزەران و دیموکراسی کردەوە."
 
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باربارا لیف تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان کردووە.
 
هاوکات باربارا بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، هیواخوازە بتوانێت بەمنزیکانە سەردانی هەولێر بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.