Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 14:06

لەم ناوچانەی هەرێم سبەی خۆڵبارین دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە 04ـی 07ـی 2022 ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە لە بەشێکی سنووری کەرکووک، گەرمیان و ناوچەکانی باشووری پارێزگای هەولێر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکى کەم لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک و گەرمیان و ناوچەکانى باشوورى پارێزگاى هەولێر.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو نزیک دەبێتەوە، خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە  خۆرهەڵات و مەودای بینین /  ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:-

هەولێر  : 40

سلێمانی : 39

دهۆک  : 40

کەرکووک : 43

هەڵەبجە : 41

سۆران  : 38

ڕاپەرین : 40

گەرمیان : 44

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.