Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 15:52

لە دەربەندیخان کەسێک ملیۆنێک دۆلار دەبات و هەڵدێت

کوردستان TV
100%

لە قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی پیاوێک بەناوی بازرگانییەوە ملیۆنێک دۆلار لە مامۆستایانی ئایینی و فەقێیەکانی مزگەوت دەبات و هەڵدێت.

لەمبارەیەوە سلێمان سەعید قایمقامی دەربەندیخان بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەو کەسەی باس دەکرێت کە ئەو کارەی ئەنجامدابێت، شوفێری مامۆستایەکی ئایینی ناوچەکە بووە کە ئێستا ئەو مامۆستایە لەژیاندا نەماوە، پیاوەکە ملیۆن دۆلاری بردووە و ئێستا هەڵهاتووە.

ڕاشیگەیاند: لەسەر ئەو بابەتە هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە، بۆیە تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوە لەسەر بابەتەکە دەستی پێ نەکردووە.

محەمەد ساڵح پەیامنێری کوردستان تیڤی هەروەها پێی ڕاگەیاندین، ئەو بڕەپارەیەی کە ئەو کەسە کۆی کردووەتەوە بەناوی بازرگانیکردن بووە بە کڕینی سەوزە و میوە لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران، خەڵکەکەش بەهۆی نزیکی لەو کەسایەتییە ئایینییەی کە کاری شوفێری بۆ کردووە، پارەیان پێی داوە.

ڕاشیگەیاند: ئەو کەسە بە خەڵکەکەی گوتووە کە سەرکەوتوو نەبووە لە کارەکەی و ناتوانێت ئێستا ئەو بڕە قازانجەیان پێ بدات کە لەسەری ڕێککەوتوون.

جێی باسە دەگوترێت، ئەو کەسە خەڵکی قەزای دەربەندیخان نییە، بەڵکو تەنیا دانیشتووی شارەکەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.