Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 14:30

ڕاگەیەنراوی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی

کوردستان TV
100%

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە 02ـی 07ـی 2022 لەگەڵ سەرۆک بارزانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی فراکسیۆنی پارتی هاتووە کە لە میانی کۆبوونەوەکە چەند پرسێک تاوتوێ کران  و سەرۆک بارزانی بە گشتی باسی دۆخی سیاسی عێراقی و پێشهاتەکانی ئەم دواییە کرد، دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەران.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە سه‌رۆک بارزانی جه‌ختی كرده‌وه‌ گۆڕانکارییە سیاسیەکان و هاوکێشەکان ھەر چۆنێک بن ئێمە خاوەنی دۆزێکی ڕەواین و پێمانوایە کە دەبێ گرفتەکان لە ڕێگەی پابەندبوون بە دەستوور و ڕەچاوکردنی ھەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت و تەوافوق و تەوازن چارەسەر بکرێت و ئەم پڕەنسیپانە دەبێ لەسەر کاری حکوومەتی داھاتوو و ھەموو کوتلە سیاسیەکان ڕەنگبداتەوە.

سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ململانێ و قووڵبوونەوەی قەیرانەکان نییە، ئەوەی بۆی گرنگە پاراستنی مافەدەستووریییەکان و شکۆی هاووڵاتییانە.

فراکسیۆنی پارتی لە ڕاگەیەنراوەکە دووپاتی کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پێداگیرە لەسەر کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، هەروەها دانووستانەکانیان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دوای کۆتاییهاتنی پشووی جەژنی قوربان دەست پێ دەکات.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.