Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:48

ناسا.. دوورترین وێنه‌ی تۆماركراوی گه‌ردوون بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

نیاز وایه‌ له‌م مانگه‌دا،له‌لایه‌ن ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكی "ناسا" له‌ رێگه‌ی تێلسكۆپی "جیمس وێب" ،وێنه‌ی دوورترین تۆماركراوی گه‌ردوون بڵاو بكرێته‌وه‌. 
 وێنه‌ تۆماركراوه‌كه‌، به‌ دوورترین خاڵ له‌ گه‌ردوون داده‌نرێت ، كه‌ تائێستا مرۆڤایه‌تیی توانیویه‌تیی له‌ڕێگه‌ی تێلسكۆپه‌كانه‌وه‌ پێیبگات و وێنه‌ی بگرێت.
 شایانی باسه‌ تێلسكۆپی "جه‌یمس وێب" گه‌وره‌رترین  تێلسكۆپی ناسایه‌ كه‌ به‌ به‌های 10 ملیار دۆلار دروست كراوه‌ به‌ دووری یه‌ك ملیۆن و 500هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ زه‌وی له‌ بۆشایی ئاسمان جێگیركراوه‌، توانای تۆماركردنی وێنه‌ی جۆراجۆری گه‌رردوونی هه‌یه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا ده‌توانێن چاودێری هه‌موو ئه‌ستێره‌كان بكات.
ئا- كامران
ژێده‌ر-  ئه‌لجه‌زیره‌

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.