Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 10:56

سەرۆک بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پێش نیوەڕۆی سبەی شەممە 02ـی 07ـی 2022 لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە.

  فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکە دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق و ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و فراکسیۆنەکانی دیکە، بەتایبەتی دوای دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر، لەگەڵ چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار بە دۆخی سیاسی عێراق، لە کۆبوونەوەکە قسەی لەسەر دەکرێت.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.