Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 19:00

ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا شازادەی جێنشینی سعوودیە بە پوتین دەچوێنن

داوا لە سەرۆكی ئەمریكا دەكەن لە سەردانەكەیدا بۆ سعودیە 8 خاڵ گەرەنتی بكات
کوردستان TV
100%

ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا داوا لەجۆ بایدن،سەرۆكی ئەمریكا دەكەن لە سەردانەكەیدا بۆ سعودیە 8 خاڵ گەرەنتی بكات و محەمەد بن سەلمان-یش بە پوتین دەچوێنن.
ئەندامانی ئەنجومەنی پیران پێش ئەو سەردانەی بایدن كە بڕیارە لە 15 و 16ی تەمموزدا بۆ سعودیە ئەنجامی بدات، نامەیەكیان ئاڕاستەی سەرۆكی ئەمریكا كردووەو داوایانكردووە لە كۆبوونەوەكانیدا  لەگەڵ محەمەد بن سەلمان تەوەری سەرەكی بابەتی مافی مرۆڤ بێت.
هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی پیران، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیەیان بە ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی ڕووسیا چوواندوە بەهۆی ئەوەی "چاوپۆشی لە مافە سەرەتاییەكانی مافی مرۆڤ و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا كردووە.
لە نامەكەیاندا ئەندامانی ئەنجومەنی پیران ئەوەشیان زیاد كردووە، "ناتوانین ڕێگە بە محەمەد بن سەلمان بدەین باوەڕی بەوە هەبێت كە دەتوانێت بەبێ سزا حوكم بكات، داواشیان لە بایدن كردووە لە كۆبوونەوەكانیدا لە سعودیە ئەم بەڵێنانەی خوارەوە جێبەجێ بكات.
یەكەم: تاوانبارانی ئەشكەنجەدان بەرامبەر بە زیندانییەكان بدرێنە دادگا
دووەم: هەڵگرتنی قەدەغەكردنی سەفەری ئارەزوومەندانە لەسەر داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ و كەسانی دیكە، لەوانە ئەو قەدەغەیەی كە بەسەر هاوڵاتیانی ئەمریكادا سەپێنراوە.
سێیەم: كۆتایی هێنان بە چاودێری نایاسایی دەوڵەت و بارمتەگرتن و جۆرەكانی تری سەركوتكردن.
چوارەم: یارمەتی نەدانی ئەو هاووڵاتییانەی سعودیە كە لە دەرەوەی وڵات ڕووبەڕووی تۆمەتی تاوانكاری دەبنەوە .
پێنجەم: كۆتاییهێنانی پیاو سالاری. 
شەشەم : ڕاگرتنی لە سێدارەدان
حەوتەم : پاراستنی ئاگربەست لە یەمەن
هەشتەم: ئازادكردنی ئەو ناڕازیانەی كە لە ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە سعودیە هاتووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.