Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 11:08

نووسینگه‌ی سیستانی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاری كرد

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ دووسبه‌ی هه‌ینی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی (ذي الحجة)یه‌.

نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: دووسبه‌ی هه‌ینی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی (ذي الحجة)یه‌  و به‌مه‌ش ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 10ی مانگی داهاتوو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سعوودییه‌ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌ به‌ڵگه‌وه‌ مانگیان بینیوه‌ و سبه‌ی پێنجشه‌م یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی نوێی (ذي الحجة) ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ ڕۆژی 9ی مانگی داهاتوو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ده‌بێت.   

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.