Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 14:32

كەشناسی عێراق : لە رۆژی هەینییەوە خۆڵبارین دەست پێدەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی كەشناسی ،كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی عێراقی ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات رۆژی هەینی داهاتوو خۆڵبارین ڕووبدات.
لە بەیاننامەیەكدا دەسەڵاتەكە ڕایگەیاندووە، كەشوهەوای سبەی پێنجشەممە ڕوون دەبێتەوە، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە كەش و هەوای رۆژی هەینی لە ناوەڕاست روون دەبێت و لە پاشنیوەڕۆدا تۆزاوی دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی زریانی خۆڵ لە ناوچەكانی باكوور .
هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە كە كەش و هەوای رۆژی شەممە لە ناوچەی ناوەڕاست روون دەبێتەوە و لە پاشنیوەڕۆوە تۆزاوی دەبێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.