Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 02:52

هەژاری عێراقییەكان ناچار دەكات پەنا بۆ خۆكوشتن ببەن

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارەكانی حكوومەتی عێراقی لە ساڵی 2022 ڕێژەی هەژاری گەیشتووەتە 25% ، هاوكات وەزارەتی كاری عێراقی رایگەیاندووە كە 4 ملیۆن بێكار لە عێراقدا هەن و ڕێژەی بێكاری گەیشتووەتە 13.8%. ئەمەش لە حاڵێكدایە  كە داهاتی عێراق لەدوای 2003ەوە لە فرۆشتنی نەوت زیاتر لە یەك تریلیۆن دۆلار بووە و ئێستا ئەو داهاتە مانگانە زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە.
بەپێی توێژینەوەكان ڕێژەی ئومێد بە ژیان لە عێراقدا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە دابەزیندایە و هۆكارەكانیشی دەگەڕێتەوە بۆ: پاشماوەی سیاساتی بەعس، سیاسەتی هەڵەی حكوومەتەكانی دوای 2003، دەستوەردانی دەرەكی، تیرۆر، نەمانی چینی ڕۆشنبیر لە عێراق، بێكاری، هەژاری، تایفەگەری، حوكمی میلیشیاكان، لاوازیی ئازادییە تاكەكەسیەكان، پاشەكشەی ئازادیی فكری و سیاسی و ئابووری، مۆنۆپۆلیزمی ئابووری، لاوازیی فەردانییەت و بەهێزی دابونەریت، گەشەكردنی بەدەوییەت.ئەمەش عێراقییەكانی ناچار كردووە پەنا بۆ خۆكوشتن ببەن.
لە هەفتەكانی رابردوودا كەسێك لە بابل لەبەر هەژاری، هاوسەرەكەی و دوو منداڵەكەی فڕێدایە ناو ڕووباری فورات و دواتریش خۆی هەڵدایە ناو ڕووبارەكە. بەڵام دواتر لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ناحیەی موسەیب و بە هاوكاری لەگەڵ كۆمەڵێك كەس توانرا ژن و مێردەكەو مندڵێكیان رزگار بكرێن و گەڕان بەدوای تەرمی منداڵەكەی تریش بەردەوامە.
هەروەها لە دوو رۆژی رابردوودا لەشاری بەغدا كەسێك بەناوی عومەر عەمار كە بەیاسر ناسرابوو، لەبەر هەژاری ئاگری لەخۆی و دوو لەمنداڵەكانی بەرداو بەهۆیەوە هەرسێكیان گیانیان لەدەستدا، بەگوێرەی زانیارییەكان یاسر لەبەر هەژاری پێشتریش هەواڵی خۆكۆشتنی دابوو.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.