Erbil 31°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 11:28

پارێزگاری هەولێر: هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ كەسێك لەسەرووی یاساوە نییە

سوپاسی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس دەكات كە توانیان لە ماوەیەكی كورتدا تۆمەتبار دەسگیر بكەن
کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو ، پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە كوژرانی دوو مامۆستاكەی شاری هەولێر رایدەگەێنێت، هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر دڵنیا دەكەینەوە، كە هیچ كەسێك لەسەرووی یاساوە نییە و هەر تاوانبارێك بە ئەندازەی تاوانكاری خۆی سزای یاسایی وەردەگرێ.هەروەها سوپاسی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس دەكات كە توانیان لە ماوەیەكی كورتدا تۆمەتبار دەسگیر بكەن.
راگەێندراوێك لە پارێزگاری هەولێرەوە
سەر لەبەیانی ئەمرۆ بەداخەوە بە هەواڵێكی جەرگبڕ تاساین، كاتێك قوتابیەك لە زانكۆی سۆران كە پێشتر پێشینەی یاسایی لەسەر بووە، بە نارەوایی هەڵیكوتایە سەر ماڵی دكتۆر (ئیدریس حەمە خان) لەو كاتەی ناوبراو بە تەنها لە ماڵ بووە، بە چەند فیشەكێك دكتۆر ئیدریسی شەهید كردووە، دواتر بەوەندەش نەوەستاوە رووی لە كۆلێژی یاسا كردووە و بە هەمان هەناسەی تاوانكاری تەقە لە دكتۆر كاوان ئیسماعیل راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەلاحەددین كردووە و دوای گواستنەوەی بۆ ژووری نەشتەگەری بە داخەوە ئەویش گیانی لە دەستداوە، هاوكات پاسەوانێكی كۆلێژەكەش لەو رووداوە بریندار بووە. كە ئێستا دۆخی جێگیرە.
بۆ ئەم مەبەستە هەر زوو هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس راسپێردران بۆ دەستگیركردنی تاوانبارەكە و لە ماوەیەكی پێوانەییدا تۆمەتبارەكە دەستگیركراو پەراوی لێكۆلینەوەی بۆ كرایەوە بە مەبەستی وەرگرتنی سزای موستەحەقی تاوانی قێزەونی خۆی.
ئـێمە وەك پارێزگای هەولێر وێرای هاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادەی هەردوو شەهیدی ناوبراو كە سەرمایەیەكی ئەكادیمی و زانستی شارەكەمان بوون، سەرەخۆشی لە هاوڵاتیانی شارەكەمان دەكەین، هاوكات هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر دڵنیا دەكەینەوە، كە هیچ كەسێك لەسەرووی یاساوە نییە و هەر تاوانبارێك بە ئەندازەی تاوانكاری خۆی سزای یاسایی وەردەگرێ.
لە كۆتایدا سوپاس بۆ هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس كە توانیان لە ماوەیەكی كورتدا تۆمەتبار دەسگیر بكەن.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2022.6.28
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.