Erbil 31°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 11:19

قوتابییەك راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەلاحەددین بریندار دەكات و مامۆستایەكی كۆلیژی ئەندارییش دەكوژێت

کوردستان TV
100%

پرۆفیسۆر د. كاوان ئیسماعیل گەردی، راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەلاحەددین، لەبەردەم كۆڵیژ تەقەی لێكرا و بەهۆیەوە برینداربوو. هاوكات تەقە لە مامۆستایەكی كۆلیژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەددین كراوەو بەهۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستداوە.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 28-6-2022 لەبەردەم كۆلیژەی یاسای زانكۆی سەلاحەدین، تەقە د. كاوان ئیسماعیل، گەردی راگری كۆلێژەكە كرا و به‌هۆیەوە بریندار بوو.
هه‌مان قوتابی تەقەی لە د. ئیدریس، مامۆستای كۆلیژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەددین له‌نێو ماڵەكەیدا خۆیدا كردووەو بەهۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستداوە.
دەگوترێت تەقەكەرەكە یەكێك بووە لە قوتابیانی كۆلێژی سۆران و لە رووداوەكەشدا پاسەوانێكی كۆلێژەكەش بریندار بووە.
لە ئێستاشدا د. كاوان گەردی گواستراوەتەوه‌ بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەریی بۆ دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.