Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 17:18

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


پەرلەمانی کوردستان رۆژی 29ی حوزەیرانی 2022 دانیشتنی ژمارە 10ی خولی بەھارەی خۆی ئەنجام دەدات و ھەمواری یەکەمی یاسای نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتە دەنگدانەوە.

ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە کە بەرنامەی دانیشتنەکەی رۆژی 29ی ئەم مانگەی پەرلەمانی کوردستان تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر دوو پڕۆژەیاسا.

بە پێی ئەم هەواڵە، لە تەوەری یەکەمی دانیشتنەکەدا، ھەمواری یەکەمی یاسای نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتە دەنگدانەوە.

هەروەها هاتووە، لە تەوەری دووەمی دانیشتنەکەدا، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ھەرێمی کوردستان ژمارە ھەشت بۆ ساڵی 2008دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.