Erbil 32°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 17:27

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2022 لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەڕێوەچوو کە تیادا لە سنووری پارێزگای ھەولێر 42 ھەزار و 112 قوتابی، لە دھۆک 29 ھەزار و 845 قوتابی، ھەروەھا لە سلێمانی 28 ھەزار و 728 و لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجەش ھەزار و729 قوتابی مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکان ھەیە.

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە دوو ھەزار و 175 ھۆڵ بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دابین کردووە، جگە لەوەیش ئامێری بژمێر (حاسیبە)ی بۆ قوتابیان دابین کردووە.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە رێوشوێنی پێویست گیراونەتەبەر، بۆ ئەوەی لە ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەکاندا، کەشێکی گونجاو و ئارام بڕەخسێندرێت و قوتابیان بەشێوەیەکی باش تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن.

وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەش کردووە کە وەزارەتی کارەبا راسپێردراوە، بۆ ئەوەی کارەبای پێویست بۆ ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان دابین بکات، ھەروەھا ژوورێکی ھەماھەنگییش لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ئەگەرێکی نەخوازرو پێکھێنراوە.

ھەروەھا لە رۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکاندا لە کاتژمێر 6:30ـی بەیانی تا کاتژمێر 10:30، ھێڵەکانی ئینتەرنێت دەبڕدرێن و وەزارەتی پەروەردەیش لەوبارەیەوە رایگەیاندووە کە ئەو ھەنگاوە، ئامانج لێی رێگریکردنە لە گزیکردن و تا 25ی تەمموز بەردەوام دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.