Erbil 29°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 19:24

لەم ناوچانەی کوردستان خۆڵبارین دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 06ـی 2022 ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە سنووری شاری سلێمانی و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممەی ڕاگەیاند کە بەمشێوەیە دەبێت: کەشی ئاسمانی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، هەروەها بوونى  توزێکى سووک لە سنووری شاری سلێمانی و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئاستی بەرزبوونەوەی تۆز وخۆل زیاتر دەبێت   لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت.

ڕاشیگەیاند: خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، مەوداى بینین ( 7 - 9 ) کیلۆمەتر دەبێت  لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم لەنێوان (2-4) کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو. .

کەشناسی هەروەها ڕایگەیاند: کەش ئاسمانی سبەی سێشەممە بەگشتی ساماڵ دەبێت  و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە، نزیک دەبێتەوە لەتۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو.

ڕاشیگەیاند: خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت ئاراستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت، مەودای بینین  ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت .

کەشناسی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر  : 36

سلێمانی : 35

دهۆک  : 36

کەرکووک : 39

هەڵەبجە : 39

سۆران  : 37

ڕاپەرین : 35

گەرمیان : 38

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.