Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 05:07

یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو بە 109 دۆلار و حه‌وت سه‌نت مامەڵەی پێوەكرا

کوردستان TV
100%


لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 109  دۆلار و حه‌وت  سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە کاتێدا لە رۆژی هەینی کە دوا رۆژی هەفتەی بازاڕی بۆرسەی جیهانە، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 109 دۆلار و 94 سەنت و رۆژەکەی بە 109 دۆلار و10 سەنت تەواو کرد، ئەمڕۆ  دووشه‌ممه‌ 27 ی 6 ی 2022، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی له‌سه‌دا 0،02 دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە 109 دۆلار و 0،7 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە107 دۆلار و 45 سەنت فرۆشرا.

ئەگەری هەنگاونان بۆ سنووردارکردنی هەناردەکردنی گاز و نەوتی رووسی لە لووتکەی سەرکردەکانی G7 کە حەوت وڵاتە ئابووری هەرە گەشەکردووەکەی جیهانی بەیەکەوە کۆ کردووەتەوە، کاریگەری کردووەتە سەر نرخی نەوت. ئەندامانی G7 دەیانهەوێت بۆ رزگاربوون لەو قەیرانی وزەی جیهان تووشی هاتووە رێگە بدرێت نەوتی زیاتر بخرێتە بازاڕە جیهانییەکان.

ئەگەری ئەوەیش هەیە لە لووتکەکەدا تاوتوێی دانوستانەکانی پەیوەندیدار بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا بکرێت. ئەمەیش ئەگەری ئەوەی بەهێز کردووە کە هەناردەکردنی نەوتی ئێران دەست پێ بکاتەوە.

باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 109 دۆلار و 29 سەنت بۆ 109 دۆلار و 55 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 108 دۆلار و 73سەنت بۆ 108 دۆلار و 43سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.