Erbil 29°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 19:22

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان: پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئەو کەسانە دیاری دەکەن کە شایستەی وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوونن

کوردستان TV
100%


 سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت، پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بەردەوامە و ژمارەیان گەیشتووەتە نزیکەی 80 ھەزار و تا سەرەتای مانگی داھاتووش بەردەوام دەبێت و دەستەڵات دراوەتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئەو کەسانە دیاری بکەن کە شایستەی وەرگرتنی ئەو یەکانەی نیشتەجێبوونن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، د. محەممەد شوکری، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بەردەوامە و تا دوێنێ شەو ئەو کەسانەی کە فۆڕمەکەیان پڕ کردووەتەوە ژمارەیان گەیشتووەتە 70 ھەزار و 778 کەس و تا دووی تەمووزیش بەردەوام دەبێت.

د. محەمەد شوکری گوتیشی: کاتێک پڕۆسەکە تەواو بوو ھەر پارێزگا و ئیدارەیەکی سەربەخۆ، پاسڤۆرد و یوزرەی خۆیان دەردێنن و ئەوان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن کە بۆ ئەو یەکانە کێ شایستەیە و بۆردێکی تایبەت بەوە ھەیە لە ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و ئەوان بە چاودێریی دەستەی وەبەرھێنان ئەو کارە جێبەجێ دەکەن.

ده‌شڵێت: دوای یەکلاییکردنەوەی ناوەکان ھەنگاوی دیکە دەست پێ دەکات، ئەوانیش تەرخانکردنی زەوی و وەبەرھێنەرە و لە ماوەیەکی نزیکدا یەکلایی دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.