Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 21:20

کەشناسی: خۆڵبارین دەست پێ دەکاتەوە

خۆڵبارین
کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە 27ـی 06ـی 2022 ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی دووشەممە کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک لەسەر هەندێ ناوچە هەیە.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە نزیکەی ( 1 تاوەکو 3 ) پلە لە ناوچە جیاجیاکاندا و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەی با  لە گۆڕان دەبێت، هەروەها مەودای بینین لەنێوان ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بە پلەی سیلیزی سبەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر: 39

سلێمانی: 37

دهۆک: 38

کەرکووک: 41

هەڵەبجە: 39

سۆران: 39

ڕاپەرین: 40

گەرمیان:43

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.