Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 21:24

وەزارەتی ڕۆشنبیری ئاگاداری گشت میدیاکان دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان گشت میدیاکان ئاگادار دەکاتەوە کە خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان بێت، هەر کەسێكیش سەرپێچی بکات ڕێکاری تووندی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

وەزارەتەکە لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی گشت میدیا بینراو و بیستراوەکانی کردووە تێیدا هاتووە "ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ و ڕایەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەکەینەوە، خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان بێت و دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیری هەرێمەکەمان."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتانە ناچنە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕینەوە بەتایبەتیش لە باری هەستیاری ئێستا کە هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەک لەلایەن نەیارانییەوە ڕووبەڕووی چەندان شێوازی دوژمنکاریانەی پڕ مەترسی بووەتەوە."

ئاماژەی بەوەش داوە کە "لەم کاتەدا ئەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسانە لەلایەن هەر دەزگا و ڕایەڵێكی میدیاییەوە بکرێت دوورە لە یاسا و لۆژیک و پێچەوانەی ماددەی سێیەم/ بڕگەی سێیەمە لە (ڕێنمایی ڕێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان)."

وەزارەتی ڕۆشنبیری جەختیشی کردۆتەوە کە "وەزارەتەکەمان ئەرکی خۆیەتی کە ڕێکاری یاسایی تووند بەرامبەر بە سەرپێچیکارانی یاسا و ڕێنماییەکان بگرێتەبەر."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.