Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 21:17

سلێمانی؛ 7 شوێن بەهۆی خواردنی ناتەندروست و ماوەبەسەرچوو داخران

کوردستان TV
100%

لێژنەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی 06ـی 2022 دەستیان بەسەر چەندین خۆراکی ناتەندروست و ماوەبەسەرچوو داگرت و 7 شوێن دادەخەن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە کار و چالاکییەکانی لێژنەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ  یەکشەممە بە بەشداری چەند تیمێک سەردانی ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و ناوچەیەکی گەشتیاریان لە سلێمانی کرد.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی و هەڵگرتنی خۆراک بەشێوەیەکی خراپ و خواردەمەنی ماوەبەسەرچوو دەست بەسەر چەندین خۆراکی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە 7 شوێن داخران و چەندین شوێن پسولەی سەرپێچیان بۆ کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.