Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 21:26

ئەمریکا ڕاگەیەنراوێکی لەسەر هێرشە مووشەکییەکانی سەر کۆرمۆر بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی 06ـی 2022 ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردۆتەوە و سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات.

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە "لەگەڵ هاوبەشەکانمانین بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشە مووشەکییە دووبارەبووەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە عێراق، بەتایبەت ئەو سێ هێرشەی لە چوار ڕۆژی ڕابردوو کرایە سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە سلێمانی."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئابووری ئەنجام دراون، هەروەک چۆن هەوڵی شکاندنی سەروەری عێراق و چاندنی دووبەرەکی و ترساندن دەدرێت."

ئەمریکا جەختی کردۆتەوە کە "پێویستە لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە بکرێت و ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەم کردەوانە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت."

دووپاتیشی کردۆتەوە کە "بەردەوامین لە پشتگیریکردنی گەلی عێراق و هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ئەم توندوتیژییە ناپەسەندکراوانە."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش داوە کە "بەردەوامیش دەبین لە دۆزینەوەی هەموو دەرفەتێک بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و خۆشگوزەرانی عێراق."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.