Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 21:19

دهۆک؛ 145 پڕۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 48 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگاری دهۆک جێبەجێکردنی 145 پڕۆژەی بە گوژمەی 48 ملیار و 112 ملیۆن  و 350 هەزار دینار راگەیاند.

ڕاگەیاندنی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە جێبەجێکردنی 145 پڕۆژەی بە گوژمەی 48 ملیار و 112 ملیۆن  و 350 هەزار دینار لە شارەکە ڕاگەیاند.

ڕاشیگەیاند: پڕۆژەکان بەهۆی نەبوونی بووجەی پێویست ڕاگیرابوون و ئێستا بووجەیان بۆ تەرخان کراوە و پارە گەیشتووەتە بانکەکانی دهۆک دووبارە کاری پڕۆژەکان دەست پێ دەکاتەوە.

د. عەلی تەتەر ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکان ئەمساڵ بە گوژمەی 48 ملیار و 112 ملیۆن  و 350 هەزار دینار 145 پڕۆژەی خزمەتگوزاری دادپەروەری لە سنووری پارێزگاکە جێبەجێ دەکرێن.

جەختی کردەوە کە لە قۆناغی دووەم پڕۆژەی زیاتر و چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت.

پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەش دا کە لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوو بە گوژمەی 606 مليار و 778 مليۆن و 48 هەزار دینار 389 پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام دراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.