Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 23:23

هاووڵاتییەك بەهۆی تەقینی تایەی شۆفڵەكەی گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردۆتەوە كە كەمێك پێش ئێستا كە هاووڵاتییەك بەناوی (م . هـ . س ) ڕەگەزی نێر، لەدایك بووی ساڵی 1953، پیشەی كاسب، دانیشتووی گوندی بەستەستێن-ی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر - قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین روونیشیكردۆتەوە كە دوای ڕووداوەكە دەستبەجێ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و دەركەوتووە كە ئەو هاوڵاتییە لە ئەنجامی ئیشكردن بە شۆفڵەكەی یەكێك لە تایەكانی شۆفڵەكەی پێدا تەقیووە و بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بووە دواتر لەبەر سەختی برینەكەی گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت: دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و توێكاری جەستەیی، تەرمی هاووڵاتییەكە ڕادەستی كەسوكاری كرایەوەو دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.