Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 23:18

کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە بەرنامەى ئامادەباشى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى کەمى ئاوى خواردنەوە ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.6.26، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بەبەرنامەى ئامادەباشى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى کەمى ئاوى خواردنەوە ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر جەختى لەسەر زەرورەتى هەبوونى بەرنامەى گونجاو کردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر هەر کێشەیەک کە لەوەرزى هاوین ڕووبەڕووى هاوڵاتییان دەبێتەوە، پاشان ئامادەبووان باسیان لەو رێگە چارەسەریانەکرد کە دەکرێ لەهەندێ گەڕەکى کەم ئاو بگیرێتەبەر تاوەکو بەهەماهەنگى لەگەڵ دام و دەزگاکان کۆنترۆلى بکەن.
تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ ئەو بیرە نوێیانەى کە لەشارى هەولێر لێدەدرین، لەوبارەیەوە جەخت لەسەر ئەوەکرایەوە کە ئەو پڕۆسەیە بەردەوامە و ئەو بیرانەى لێدەدرێن هەندێکیان کەوتوونەتە کار و ماڵەکان سودیان لێوەردەگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.