Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:02

51 ساڵ تەمەن 50 ساڵە کۆچی دوایی کردووە

کوردستان TV
100%


ئایا لە نێوان ژیان و مردنی دا، سەیرە تۆ هەر خاوەنی ئەو ناو و ناوبانگە گەورەی!.
زۆر کەس لە دوای (زیرەک) ڕێچکەو ڕێبازی ئەویان هەڵبژراد، چونکە ئەو خاوەنی قوتابخانەیەکە زۆر کەس لە ژێر سێبەری ـدا بوون بە گۆرانیبێژ!، بەڵام خۆی لە کەس ناچێت، خۆی نەبێت!.
پێم بڵێ 50 ساڵە دیار نەماوی، ئەی پێمان بڵێ تۆ چ هونەرێکت پێشکەشکردووە، ئاوا ئەو دەنگەت بە نەمری ماوەتەوە
کەس هەیە وەکو تۆ وابێت، دوا پەنجا ساڵ هێشتا تامی گۆرانییەکانی گوێچکەو دڵی تێر نەکردبین، حەز بکەین گوێ لێ بگرین!.
زیرەک هونەری تۆ هەڵگری کام پاسپۆرتی جیهانییە ئاوا بەبێ سنور هەموو شوێنێک تەی دەکات و دەگاتە گوێچکەی هەموو کەسێک!
پێم ناڵێیت کام سپۆنسەر وایکردووە بەرهەمەکانت ئاوا پەرش و بڵاو بکاتەوەو بەردەوام گوێگرت زیاد و زیاتر بێت!.
ئەرێ بەڕاست تۆ ئەگەر ئێستاکە بێیتەوە گوێت لەو هەموو گۆرانییە ناخۆشە بێت، ئەو هەموو بەناو گۆرانیبێژە دەنگ نەشازە ببینیت، تۆ بڵێی چیان پێ بڵێیت؟! چۆن هەڵسەنگاندن بکەی بۆ ئەو سەردەمەی ئێستا کە هونەر و هەموو بەها جوانەکانی تێدا هەراج کراوە؟!
زیرەک ـی هونەرزان لە ساڵیادی 50 ساڵەی کۆچەکەت ـدا، دڵنیابە هێشتا گۆرانی و بەرهەمە ناوازەکانت، بە جوانی لە یاد و یادەورییماندا ماوەتەوە، هەموو گۆرانییەکانت هەر دەڵێی 50 رۆژە هاتوونەتە بوون، نەک پەنجا ساڵ و شەست ساڵ پێش ئێستا تۆمار کرابن!. 
حەسەن زیرەک ـی بلیمەت لە ساڵیادی کۆچەکەی تۆدا حەق وایە بەشێکی زۆر لەو دەنگبێژانەی لە ئێستادا بوونەتە بار بەسەر هونەری گۆرانی گوتندا واز لە گۆرانی بهێنن چونکە دڵنیابن ئێوە هەر بە زیندووی بەرهەمەکانتان مردووە و ئەو گۆرانی و ئاوازە لاواز و بێ هێزانەی دەیهێننە بەرهەم، بەشی 50 رۆژ ناکات بۆ ئەوەی خەڵکدا گوێیان لێ بگرێت!، بۆیە ئومێدەکەم لەم رۆژەدا هەندێکتان لە ئاست هونەرری زیرەک) بەخۆتاندا بچنەوەو بەڕێزەوە یەخەی گۆرانی کوردی بەر بدەن!.
حەسەن زیرەک دەنگێکە پڕ لە گەوهەرەو گەوهەرێکە بەها و نرخەکەی لای ئەوانەیە، کە دەزانن هونەر چیە گۆرانی چیە!.
ئەمڕۆ 26/6/2022(50 )ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە ئاست بەرزە.
عەبدولغەفار عەبدوڵا

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.