Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:18

ئومێد خۆشناو: سیستەمی نوێی دابەشكردنی بەنزین لە شاری هەولێر دەخاتە روو

کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 26-6-2022 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سیستەمی نوێی دابەشكردنی بەنزینی لە شاری هەولێر خستە روو.
پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند: بەنزینی 690 دیناری تەنها بۆ پاس و تەكسییەكان بەسیستەمی تاك و جووت دەبێت و لە 9 بەنزیخانە دابەش دەكرێت.
هەروەها گوتی: رۆژانە یەك ملیۆن ليتر بەنزینی 800 دیناری دەگاتە هەولێرو هەر بەنزیخانەیەكیش مۆڵەتی هەبێت دەتوانێ داواكاری بۆ وەرگرتنی بەنزینی 800 دیناری پێشكەش بكات،واتە هەموو بەنزینخانەكان دەتوانن سوودمەندبن لە دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: كە سیستەمی تاك و جووت بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت نەماوەو دەتوانن بڕی 50 لیتر بەنزین وەربگرن كە لە ژمارەیەكی زۆری بەنزینخانەكان دابەش دەكرێت.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: ئەوپەڕی ئاسانكاری بۆ ئەو بارزگانە دەكرێت كە بتوانن بەنزین لە دەرەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان بە كوالیتییەكی بەرز هاوردە بكەن.
لە كۆتاییشدا پارێزگاری هەولێر گوتی: هەفتانە ناوی ئەو بەنزینخانانە رادەگەیەنرێت كە ئیجرائاتیان لەگەڵدا دەكرێت ،سەبارەت بە دەستكاریكردنی كوالیتی بەنزین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.