Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:17

شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی 666 ملیۆن دینار كۆڵانەكانی گەڕەكی نازماوە كۆنكرێت دەكات

کوردستان TV
100%


لەسەر ڕێژەی 15%ى داهاتى سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی كۆنكرێتكردن و دانانی كیربستۆن لە گەڕەكی نازماوەی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت و دەرخستەش بۆ جێبەجێكردنی چەندین پرۆژەی دیكە بۆ گەڕەكانی هەولێر لەلایەن شارەوانییەوە ئامادە كراوە.
پرۆژەی كۆنكرێتكردن و دانانی كیربستۆن بۆ كۆڵانەكانی گەڕەكی نازماوە بە گوژمەی 666 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانی بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، قۆناغی یەکەم لە 9 كۆڵان و قۆناغی دووەمیش لە 19 كۆڵان و شەقام پێك دێت.
قۆناغی یەکەمی پرۆژەكە کارەکانی کیربستۆن و کۆنکرێتکردنی كۆڵان و شەقامەکان لەخۆدەگرێت و قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەش پێکدێت لە 19 کۆڵان کە بڕگەکانی بڕین و ڕاخستنی چینێک چەرموود و دانانی کیربستۆن و کۆنکرێتکردنی شەقامەکان و شۆڵدەر پڕکردنەوە و کۆنکرێتکردنە.
ئەم پرۆژەیە ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەو گەڕەكە بەرز دەكاتەوە و بە هەزاران هاووڵاتی دانیشتووی ئەو سنوورە لێی سوودمەند دەبن، هاوكات شارەوانیی هەولێر دەرخستەی بۆ جێبەجێكردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكەكانی دیكەی شاری هەولێر ئامادەكردووە و لە داهاتوودا جێبەجێ دەكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.