Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 17:56

شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی داناغاز کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

 

شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمشەو شەممە 25ـی 06ـی 2022 سەردانی کێڵگەی کۆرمۆریان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای داناغاز کۆبوونەوە، دڵنیایی بە ھاووڵاتییان دەدەن کە ئەم ھێرشانە کار لەسەر بەرھەمھێنانی پێداویستییەکانی ھاووڵاتییان ناکەن.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیرانی سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، پێشمەرگە و بەرپرسانی ئەمنی سەردانی کێڵگەی کۆرمۆریان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای داناغازی ئیماراتی کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکە جەخت کرایەوە کە حکوومەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک لەبەردەم هاتووچۆی کارمەندان رێگر نییە و کار دەکەن بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کێڵگەکە.

جەختیش کرایەوە کە لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ لە پەیوەندیدان بەمەبەستی ڕێگرتن لە دووبارەنەبوونەوەی ئەم ھێرشانە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا شاندی حکوومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوە دا کە ھاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە ئەم ھێرشانە کار لەسەر بەرھەمھێنانی غازی سروشتی و پێداویستییەکانی ھاووڵاتییان ناکەن.

ئەم سەردانەی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەدوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ شەممە بۆ سێیەمین جار لە ماوەی چوار ڕۆژدا بە مووشەک هێرش کرایە سەر  کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە لەلایەن کۆمپانیای داناغازی ئیماراتی بەڕێوە دەبرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.