Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 16:10

عەبدوڵا کوێخا موبارەک: حکوومەتی هەرێم توانای بەرگریکردنی لە کێڵگە نەوتی و غازییەکانی خۆی هەیە

کوردستان TV
100%

عەبدوڵا کوێخا موبارەک کەسایەتی دیاری چەمچەماڵ جەخت دەکاتەوە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەڕووی سەربازیەوە زۆر بە ھێزە توانای بەرگریکردنی لە کێڵگە نەوتی و غازییەکانی خۆی ھەیە.

عەبدوڵا کوێخا موبارەک لە بڵاوکراوەیەکدا لە فەیسبووکەکەی خۆی ڕایگەیاند: غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ ھیچ مەترسیەکی لەسەر نییە، تەنیا کارێکی گێرە شێوێنی چەند تاقم و گرووپێکە کە گومان دەکرێت سەر بە حەشدی شەعبی بن چەند گوللە ڕاجیمەیەکی دوازدەیی و بە شێوەی ھەڕەمەکی ئاراستەی کۆرمۆر کردووە، ئەو جۆرە کاتیۆشانە ھێز و کاریگەرییەکی وای نییە و مەترسی بۆ سەر تەنیا بینایەکیش دروست ناکات.

ڕاشیگەیاند: حکوومەتی عێراق لەم کات و زروفەدا گیرۆدەی دووبەرەکی و قەیرانێکی قووڵی سیاسی ناوخۆیی بۆتەوە و مەترسی گەورە لەسەر پڕۆسەی سیاسی و حووکمڕانی  خودی خۆی ھەیە و نزیکە لە شکست و ڕووخان و ناتوانێت ببێتە مەترسی بۆسەر ھەرێمی کوردستان.

جەختیشی کردۆتەوە کە "حکوومەتی عێراق تواناشی ھەبووایە ناتوانێت بڕیاری دادگەی بەناو فیدراڵی عێراق بکاتە بیانوو بۆ سەر غازی کۆرمۆر، لەبەرئەوەی بڕیاری دادگەکە دەڵێت، نابێت نەوت و غاز ھەناردەی دەرەوە بکرێت، غازی کۆرمۆریش تاوەکو ئێستا بەھیچ شێوەیەک ھەناردەی دەرەوە نەکراوە."

عەبدوڵا کوێخا موبارەک ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەگەر ئەو خاڵانەی سەرەوەش لەبەرچاو نەگیرێت حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئێستا لەڕووی سەربازیەوە زۆر بە ھێزە و بە دڵنیاییەوە توانای بەرگریکردنی لە کێڵگە نەوتی و غازییەکانی خۆی ھەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.