Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 14:48

سەفین دزەیی پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆ شەممە 25ـی 06ـی 2022ـی سەر کێڵگەی کۆرمۆر پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە.

سەفین دزەیی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: بەتووندی سەرکۆنەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم، ئەمە چەندەمین جارە هێرشی تیرۆرستانەی دەکرێتەسەر.

ڕاشیگەیاند: پێویستە حکوومەتی فیدڕاڵ ڕێوشوێنی خێرا بۆ ڕێگریکردن لەم مووشەکبارانە بگرێتەبەر.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختیشی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەنگاوێک بۆ پاراستنی سەروماڵی کرێکارەکان و خەڵکی ناوچەکە دەگرێتەبەر.

هەر ئەمڕۆ شەممە بۆ سێیەمین  جار لە ماوەی چوار ڕۆژدا بە مووشەک هێرش کرایە سەر  کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە لەلایەن کۆمپانیای داناغازی ئیماراتی بەڕێوە دەبرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.