Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 20:35

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی بەهۆی خۆڵبارینەوە بەشێوەیەکی کاتی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگیرا، کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیەنرا کە گەشتەکان ئێستا ئاسایی بوونەتەوە.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ئێستا گەشتەکان ئاسایی بوونەتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.

جێی باسە، ئەمڕۆ شەممە 25ـی 06ـی 2022 شەپۆڵێکی چڕی خۆڵبارین بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەهۆیەوە مەودای بینین کەم ببووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.