Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:27

هاتووچۆ چەند ڕێکارێک بۆ خێرا ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان دەگرێتەبەر

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەی یەکشەممەوە 26ـی 06ـی 2022 چەند ڕێکارێک بۆ دروستنەبوونی قەرەباڵخی دەگیرێتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: قەرەباڵخییەکی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکە دروستبووە و ھۆکارەکەشی بۆ خواستی بەرچاو و بێشووماری ھاووڵاتییان دەگەڕێتەوە لەسەر بەدەستھێنانی تابلۆی نوێ و گۆڕینی ئارەزوومەندانەی بەشێکی شوفیران بۆ گۆڕینی تابلۆ کۆنەکانیان بە تابلۆی نوێ لەگەڵ داواکاری زۆر و ڕۆژانە بۆ ئەو ژمارانەی کە ڕسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە.

ڕاشیگەیاند: لەپێناو ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان بە خێراییەکی زیاتر چەند بڕیارێک درا کە ئەمانەن:-

1- شەفتی کارکردنی ئەفسەران و کارمەندانی بەشی تابلۆکان و ھۆبەی OPVT - ھۆبەی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان - بەڕادەکان -  لە کۆتایی دەوام تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە، بە دوو ئەفسەر و و دوو بەڕاد و دوو کارمەند.

2- زیادکردنی 10 کارمەندی لێکردنەوە و پێوەکردنى تابلۆی ئۆتۆمبێل کە ئەمەش بێگومان کارەکان زۆر خێراتر دەکات.

3- زیادکردنی ھێڵ - لەینی - لێدان و پێوەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە  چوار لەین بۆ شەش لەین.

4- زیادکردنی چاڵێکی دیکە بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێل جگە لەوەی ئێستا ھەیە.

5- زیادکردنی ھێڵێکی دیکە و زیاتر بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی کاتین و ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کاری گواستنەوەیان بۆ پارێزگاکانی دیکەی ناو ھەرێمی کوردستان ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشی کردەوە کە ھاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە کە ڕۆژانە چاودێری دۆخ و ڕەوشی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانیان دەکەین وێڕای کاروبارەکانی دیکەمان لە بواری ھاتووچۆدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.