Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 18:38

هەواڵێك بۆ خانمان.. چوارشت هەن هەرگیز نابێت بخرێنە نێو قاپشۆرەوە

کوردستان TV
100%

زۆرێك لە خانمانی ماڵەوە قاپشۆر بەكاردەهێنن بۆ شۆردنی كەلوپەلی چێشتخانە، لەوانە قاپ و چەقۆ و كەوچك و پێداویستیەكانی تری چێشتخانە، بەڵام پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لە دانانی هەندێك كەلوپەل لە هەر بارودۆخێكدا.
رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، هەندێك لەو كەلوپەلانەی لە چێشتخانەدا زیان بە ئامێری قاپشۆڕ دەگەیەنن كە بریتییە لە: 
-    قاپی شكاو
ئەو قاپانەی پێشتر شكاون و دواتر بڕیاریان داوە بەیەكەوەیان بچەسپێنن، لەوانەیە لەناو ئامێرەكەدا جارێكی دیكە مەترسی شكاندنیان لەسەر بێت.
-    چەقۆی تیژ
چەقۆی تیژی چێشتخانەیە كە لەوانەیە ببێتە هۆی ژەنگ هەڵینان.
-    تەختەی بڕینی دار(قیمەكێش)
تەختەی بڕین كە لە داردروستكراوە ،ڕیشاڵەكانی ناوی دەبێتە هۆی كشانی تەختەكە و درزبردن.
-    دەفرە ژمارەدارەكان
ئەو كوپانەی كە نیشانەی پێوانەیان لەسەرە نابێ لەنێو قاپشۆڕ دابنرێن، چونكە نیشانە پێوانە چاپكراوەكان بە تێپەڕبوونی كات دەسڕێنەوە و نامێنن.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.