Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 07:33

وەزارەتی خوێندنی باڵا مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وڵاتی هیندستان لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوكاری ئابوری و تەكنیكی، ژمارەیەك خولی ڕاهێنانی جۆراو جۆر بۆ ساڵی ئەكادیمی (2022-2023) دەكاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی خوێندنی باڵاو دامودەزگاكانی تری حكومەتی هەرێم و سەرجەم كەس و لایەنەكان ئاگادار دەكاتەوە، كە وڵاتی هیندستان لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوكاری ئابوری و تەكنیكی، ژمارەیەك خولی ڕاهێنانی جۆراو جۆر بۆ ساڵی ئەكادیمی (2022-2023) دەكاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە بۆ ئەم مەبەستە فەرمانبەرانی حكومی و نا حكومی و زانكۆ و پەیمانگەكان و قوتابخانەكان و كەسانی تر لە ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكان و رێكخراوە ناحكومییەكان دەتوانن بەشداربن. 
هەروەها دەڵێت: كۆرسەكان هەمە جۆرن و تەواوی خەرجیەكان لە ئەستۆی وڵاتی هیندیستان دەبێت، سەبارەت بە وردەكاری و شێوازو چۆنیەتی بەڕێوەچونی كۆرسەكەو ڕێكاری پێشكەشكردن، تكایە سەردانی ئەم لینكە ..www.itecgoi.in/index   .  بكەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت: ئەو كەسانەی لە دام و دەزگا حكومیەكانن و خوازیارن داواكاری بۆ ئەم كۆرسانە پێشكەش بكەن، پێویستە لەلایەن فەرمانگەكەیانەوە لاری نەبوونیان پێبدرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.