Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 02:51

كەشناسی هەرێمی كوردستان: لەكاتەكانی شەودا ئەگەری نمە باران هەیە

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 25- 6- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت. لە دوای نیوەرۆ خێرایی با زیاد دەكات دەبێتە هۆی بەرزبوونی تۆز و خۆڵ لە ناوچەكانی هەولێر و كەركوك و گەرمیان بە ئاستێكی كەمتر لە دهۆك و سلێمانی و هەلەبجە. لە كاتەكانی شەودا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك هەورە تریشقە و نمە بارانی كەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.
خێرای با / 15 - 25 كم/س. هەندێكجار چاڵاك دەبێت بۆ سەرووی ٣٥كم/س
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 7 - 9 كم, لە كاتی تۆز و خۆڵ مەودای بینین دادەبەزی بۆ خوار ٣كم 
پلەكانی گەرما / لەسەرنەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە
سبەی 26- 6- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی تۆزێكی سووك, پلەكانی گەرما بە ٣ تا ٥ پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
خێرای با / 10 - 20 كم/س.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا 
مەودای بینین / 8 - 10 كم
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 37
سڵێمانی : 35
دهۆك  : 35
كەركوك : 40
هەڵەبجە : 37
سۆران  : 34
راپەرین : 35
گەرمیان : 41
بەشی پێشبینی / 25- 6- 2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.