Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:29

كەشناسی عێراق: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆڵبارین دەست پێدەكاتەوە

تا بەیانی یەكشەممە بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%

دەستەی كەشناسی عێراق ئەمرۆ شەممە وادەی دەستپێكردن و كۆتایی هاتنی شەپۆڵی خۆڵبارین دیاریدەكات.
دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: "لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوە باری ناسەقامگیری كەشوهەوا كاریگەری لەسەر وڵاتەكە دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ كە لە نەینەواوە دەستپێدەكات و دواتریش هەولێر و بەشێك لە دهۆك، سلێمانی، كەركوك، تكریت، ئەنبار، بەغدا ، دیالە ، كەربەلا ، بابل و بەشێك لە نەجەف دەگرێتەوە.
هەروەها دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم كەشوهەوایە تا بەیانی یەكشەممە بەردەوام دەبێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.