Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 06:26

دوو گەنج لە یەککاتدا خنکان

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 24ـی 06ـی 2022 دوو گەنج لە کاتی مەلەکردن لە یەککاتدا خنکان، یەکێکیان لە زێی گەورە و ئەوەی دیکەشیان لە ڕووباری خازر.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند: گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە زێی گەورە لە کاتی مەلەکردن بەناوی (ڕەزاق خەلەف تەھا) بە ڕەچەڵەک عەرەب، دانیشتووی کانی قڕژاڵە خنکا.

ڕاشیگەیاند: ئەوەی دیکە لە ڕووباری خازر خنکاوە، بەناوی (شێرزاد مەسعوود بەکر)، تەمەن 18 ساڵ کە دانیشتووی خەباتە.

بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەش دا کە لەلایەن تیمەکانمان خنکاوەکەی ڕووباری خازر دۆزرایەوە، بەڵام گەنجە خنکاوەکەی زێی گەورە تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی ژێرئاوی خەبات لە گەڕاندان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.