Erbil 39°C دووشەممە 04 تەمووز 13:06

واده‌ی بارانبارین ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی واده‌ و كاتی بارانبارینی‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتووی شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك و نه‌ینه‌وای ئاشكرا كرد.

سه‌عد عه‌تییه‌ كه‌ شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسییه‌ له‌ (فه‌یسبووك) سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای هه‌فته‌ی داهاتووی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: سبه‌ی هه‌ینی خێرایی با له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق خێراتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕۆژانی شه‌موو و یه‌كشه‌می داهاتووش پله‌كانی گه‌رما‌ ڕوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زنه‌وه‌ و كه‌مێك دێنه‌ خواره‌وه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: پێشبینی ده‌كرێ له‌ ڕۆژی شه‌مووی داهاتوودا له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و نه‌ینه‌وا نمه‌بارانی پچڕپچڕ ببارێت.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: به‌هۆی گه‌رمی كه‌شوهه‌وا و چینه‌كانی ئاسمان و هه‌ڵكردنی با، ڕه‌نگه‌ بارانبارینه‌كه‌ كه‌م بێت و ته‌نیا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بارانی پچڕپچڕ ببارێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ر له‌ ڕۆژی شه‌مووی داهاتووه‌وه‌ له‌ هه‌ندێ پارێزگای ناوه‌ڕاستی عێراق تۆز و خۆڵیش هه‌ڵبكات به‌تایبه‌تیش له‌ شه‌وه‌كه‌یدا.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.