Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 18:17

پۆلیس ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كرد كه‌‌ به‌سه‌رخۆشی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی داخستبوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو به‌سه‌رخۆشی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری هه‌ولێر داخستبوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، کاتژمێر 12ی شەو ئاگادار کرانەوە کە لە گەڕەکی شارەوانی، کەسێک لەژێر کاریگەریی بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان سەرخۆش بووە و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( هینۆ - بارهەڵگر) شەقامی سەرەکی داخستووە.

ڕاشیگه‌یاند: پۆلیسی فریاکەوتن دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبارەکەیان بە ناوی (م. غ. ج) دەستگیر کرد و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گرت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمەتباری ئاماژەپێکراو و ئۆتۆمبێلەکەی، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی باداوە کراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.