Erbil 40°C چوارشەممە 06 تەمووز 18:21

بۆ ماوه‌ی مانگێك ئینته‌رنێت له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ و به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌زموونه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك هێڵی ئینته‌رنێت ده‌بڕن.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: لەژێر چاودێری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی رێگریكردن لە دیاردەی (گزی) یاخود (غش)كردن لە كاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە 27ی ئەم مانگەوە لە كاتژمێر 6:30  تاوەكو 10:30 بەیانی سەرجەم هێلەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان رادەگیرێت.

ڕاشیگه‌یاند: بەهۆی ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی پاڵپشتی سەرەكی بۆ ئەنجامدانی غەشكردن هێلەكانی ئینتەرنێتە و بۆیە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێگریكردن لە دیاردەكە ئەم هەنگاوە ساڵانە بەهەماهەنگی لایەنەكانی پەیوەندیدار لە حكوومەت و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت .

به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌، تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابییانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ ڕۆژانی دووشه‌م و پێنجشه‌م به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، له‌ ڕۆژی 27/6/2022 ده‌ست پێ ده‌كات و 25/7/2022 كۆتایی دێت.

واته‌ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك هه‌موو ڕۆژانی دووشه‌م و پێنجشه‌م له‌ كاتژمێر 6:30 تا 10:30ی به‌یانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.