Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 09:36

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا

کوردستان TV
100%


دوابەدوای سەردانی شاندی ئەمنی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و ئەنجام دانی دیدار و کۆبوونەوە، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەمڕۆ 23ی حوزەیرانی 2022، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەندامێتی هەردوو جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، بەڕێوەبەرایەتی پشكنینی گشتی، گەیشتنە بەغدا.

لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەلایەن فەریق روكن حامد سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پێشوازیان لێ کرا، وا بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان كۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.