Erbil 40°C چوارشەممە 06 تەمووز 18:31

سعوودیە و ئوردن پشتیوانی لەهەوڵەكانی رێگرییكردن لەبەدەستێنانی چەكی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە دەكەن

کوردستان TV
100%

ئوردن و سعوودیە لەسەر پاڵپشتییكردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ رێگەگرتن لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی لە لایەن ئێران و دڵنیابوونەوە لەوەی پرۆگرامی ئەتۆمیی تاران ئامانجی ئاشتیخوازانەیە، رێككەوتن. 
لە كۆتایی سەردانە دوو رۆژییەكەی شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بۆ ئوردن، راگەیەندراوێكی هاوبەش لە دیوانی پادشایەتی ئوردنەوە بڵاوكرایەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئوردن و سعوودیە جەختیان لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگی، راوێژكاری و پێكەوە كاركردن لەسەر پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی كردووە و ئاماژەیان بە گرنگیی كاری هاوبەش بۆ زیادكردنی ئاستی هەماهەنگیی ئابووری و وەبەرهێنان كردووەتەوە. 
لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەدا سەرنج بۆ ئەوە راكێشراوە كە هەردوو وڵات گەیشتوونەتە بۆچوونێكی هاوبەشی یەكگرتوو سەبارەت بە پێویستی "پاڵپشتی كردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ رێگرتن لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی لە لایەن ئێران و دڵنیابوونەوە لەوەی پرۆگرامی ئەتۆمیی تاران ئامانجی ئاشتیخوازانەیە" و جەخت لەوە كراوەتەوە كە كاربەدەستانی هەردوو وڵات لە بابەتی "پشتیوانییكردنی هەوڵەكانی وڵاتانی عەرەبی بۆ رێگەگرتن لە دەستێوەردانی ئێران لە كاروباری وڵاتانی عەرەبی، پاراستنی بنەماكانی دراوسێیەتی باش و دووركەوتنەوەی لە سەرجەم چالاكییە ناسەقامگیركارەكان لە ناوچەكەدا هاوڕابوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.