Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 07:50

دوای دەست لەكاركێشانەوەی سەدرییەكان یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت

هێشتا دیارنییە رێژەی یاسایی ئامادەبووان بۆ دانیشتنەكەی ئەمڕۆ تەواو دەبێت یان نا
کوردستان TV
100%

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی حوەزیرانی 2022، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی ساز بكات و لە میانیدا، جێگرەوەكانی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی رەوتی سەدر سوێندی یاسایی بخۆن.
پێشتر دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو كە لەسەر بنەمای رێساكانی بڕگەی یەكەمی ماددەی 58ـی دەستوور و لەسەر داوای ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران، رۆژی 23ی ئەم مانگە دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران ساز دەكرێت.
دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەت دەبێت بە سوێند خواردنی پەرلەمانتارە جێگرەوەكانی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی رەوتی سەدر كە ژمارەیان 73 پەرلەمانتارە، بەڵام هێشتا دیارنییە رێژەی یاسایی ئامادەبووان بۆ دانیشتنەكەی ئەمڕۆ تەواو دەبێت یان نا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.